دوکتور که‌ریم فه‌تاحپوور موانه، نوینه‌ری پێشووی شاری ورمێ له خولی شه‌شه‌می پارلمان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌رکراوە.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دیمۆکراسی ومافی مرۆڤی کوردستان، دوکتور که‌ریم فه‌تاحپوور که ساڵی رابردوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانیی ئێران له شاری ورمێ ناونووسیی کردبوو و دوایە شیاوییەکەی له‌لایه‌ن شوررای نیگابانه‌وه ره‌ت کرایه‌وه، پاشنێوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه ٢٧ی شهریور له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌سبه‌سه‌رکرا و به شوێنێکی نادیار گوستراوه‌ته‌وه.
دوکتور فه‌تاحپوور له دایکبووی ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاویی له ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ری ورمێ‌یه و له‌ساڵی ١٣٩٤ خۆی بۆ به‌شداری له ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مەجلیسی ئێران خۆی پاڵاوت و کە دواتر بە بڕیاری ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری و هه‌یئه‌تی چاوه‌دێری و شورای نیگابان رێگه‌ی پێ نه‌درا. ئه‌و به گه‌ڵاڵه و دروشمی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ هه‌لاورادن و گه‌نده‌ڵیی و چاکسازی له سیستمی سیاسیی وڵات خۆی کاندید کردبوو. ئه‌م دکتوره ناسراوه له پارێزگای ورمێ له خولی شه‌شه‌می مەجلیسی ئێران توانی به‌شێکی زۆر له ده‌نگی خه‌ڵکی ئەو پارێزگایەی کوردستان وه‌ده‌ست بێنێ و بچێته مەجلیس. فه‌تاحپوور له ده‌وری شه‌شه‌می مەجلیس که به پڕهەرا و هوریاترین خولی مەجلیسی ئێران ناوی دەبرێ به به‌شداریکردنی له پێکهێنانی فراکسیۆنی نوێنه‌رانی کورد له مەجلیس، بوو به به‌رپرسی ئه‌و فراکسیۆنه.