خۆکوژییەکان لە کوردستان درێژەیان هەیە و ئەمجارەیان لە شاری پیرانشار خاتوونێک خۆی کوشت.
دوێنی شه‌ممه 27ی خه‌رمانان “په‌روین مامه‌ندی”خه‌ڵکی شاری پیرانشار که پتر له ٢٢ساڵ مامۆستای قوتابخانه بووە و ماوه‌ی ٢ ساڵ بوو خۆی خانه‌نشین کردبوو، کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
کەسێکی نیزیک لە بنەماڵەی خاتوو پەروین دەڵێ ناوبراو خۆی خنکاندوە، بەڵام هۆکاری خۆکوژییەکەی ناڕوونە.
خۆکوژیی ئەو خاتوونە لە پیرانشار لە حالێک دایە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستاش لاوێکی خه‌ڵکی “زه‌رواوی خواروو” سه‌ر به‌شاری بانه به ناوی “مه‌حه‌مه‌د شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه له به‌ر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌ڵواسی و کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
پزیشکی قانوونیی ئێران دەڵێ لە ئێران، رۆژانە بە شێوەی نێونجی ١٣کەس خۆیان ده‌کوژن و کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن هۆکاری زۆربوونی خۆکوژی له ئێران بۆ بارودۆخی خرابی دەروونی، ئابووری، بێ‌کاری و نەبوونی داهاتوویەکی روون ده‌گه‌ڕێته‌وه.