ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پاوە و کرماشان بەبۆنەی ساڵیادی تێرۆری دوکتور شەڕەفکەندی لە چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەردەوامن.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شەوی شەممە، ٢٧ی خەرمانان ئەندامانی حیزب لە نێو شاری پاوە کۆمەڵێک لە گەڕەک وشوێنی ئەم شارەیان بە وێنەی رێبەرانی شەهید، دروشم و تڕاکتی حیزبی ڕازاندۆتەوە.
گەڕەکی میرئاوا، پشتی باغی شارەداری، حەمامی قەدیم و دەوروبەری تڕمیناڵی کرماشان بەشێک لەو شوێنانە بوون کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە.
هەروەها لە “دەڕەدرێژ”ی شاری کرماشانیش بەو بۆنەیەوە چالاکیی تەبلیغی کراوە و یاد و بیرەوەریی شەهیدانی میکونوس بەرز ڕاگیراوە.
کۆمسیۆنی تهشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وێرای دهسخۆشی له سهرجهم ئهندامان ولایهنگرانی حیزب لە کرماشان ماندوونەبوونیی لێکردوون و سڵاوی بۆ ناردوون.