حوسێن عەلیزادە ژەنیاری ناسراوی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە ڕێگرییەکان لە موسیقی لە ئێران و بە تایبەت لە پەراوێزخستنی بەڕێوەچوونی كۆنسێرتەكان دەپرسێ: ئایا بە لابردن و ڕێگری لە موسیقی مەسەلەی كۆمەڵگای ئێمە، برسیەتی خەڵك، بێدەرەتانی و خەمۆكی چارەسەر دەكرێ؟
حوسێن عەلیزادە ژەنیاری ئێرانی بە ڕۆژنامەی شەرقی گوت، كاتێك وڵاتێك سیاسەتزەدە دەبێ، ئیدی کەس بەدوای مەنتق و چاکی و خراپی ناکەون و هەر كەسە لەبەر خۆیەوە لە فكری دەسەڵاتەکەی خۆیدا دەبێ و ئەوەش حاڵی ئێرانی ئێستای ئێمەیە.
ئەو گوتی : وەرن با موسیقی نە تەنیا لە شارێك بەڵكوو لە هەموو ئێرانی قەدەغەی بكەین، بەڵام با بزانین دەتوانین؟ ئاخۆ بەوە کێشەکانی کۆمەڵگا چارەسەر دەبن؟