لاوێکی دیکەی کورد لە بانە کۆتایی بە ژیانی هێنا.
رۆژی ٢٥ ی خه‌رمانان لاوێکی خه‌ڵکی “زه‌رواوی خواروو” سه‌ر به‌شاری بانه به ناوی “مه‌حه‌مه‌د شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه له به‌ر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌ڵواسی و کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
بابەتی خۆکوژی لە کوردستان یەک لەو بابەتانەیە ڕۆژ نییە هەواڵی لێ بڵاو نەکرێتەوە، بەڵام بەدواداچوون و بەرپرسیارەتیی ناوەندە دەوڵەتی و پێوەندیدارەکان لەو بارەوە نادیارە.
پزیشکی قانوونیی ئێران دەڵێ لە ئێران، رۆژانە بە شێوەی نێونجی ١٣کەس خۆیان ده‌کوژن و کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن هۆکاری زۆربوونی خۆکوژی له ئێران بۆ بارودۆخی خرابی دەروونی، ئابووری، بێ‌کاری و نەبوونی داهاتوویەکی روون ده‌گه‌ڕێته‌وه..
شایانی باسه ئێران لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە بوار خۆكوژی لە پلەی ٤٨ دایە. بەپێی ئامار ئەگەرچی لە سەرەتای ئینقلابی ساڵی ٥٧ دا ڕێژەی خۆكوژی زۆر كەم بوو، بەڵام ئێستا به‌پێی ئاماره‌کان له ساڵدا له نیوان ٥ تا ٧ هەزار كەس لە ڕێگەی خۆكوژییەوە کۆتای‌یان به ژیانیان ده‌هێنن.