لە دوو شاری دێهلوڕان و ئەیوانی ڕۆژاوا لە پارێزگای ئیلام بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕيێیانی بە چالاکیی تەبلیغی یاد و بیرەوەریی شەهیدانی حیزب، بە تایبەت شەهیدانی میکونوس بەرز ڕاگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەو چالاکییە تەبلیغییانەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی ڕێبەر، تڕاکت و دروشمی تەبلیغی و نووسینی دروشم لە شوێنە گشتییەکان لە دێهلوڕان و ناوچەی ئەیوان تا سەرتەنگ سیاسەتی تێرۆری کۆماری ئیسلامی مەحکوم کراوە و لەگەڵ یاد و بیرەوەریی شەهیدان پەیمانی وەفا نوێ کراوەتەوە.