به بۆنه‌ی رۆژی له دایکبوونی شاخه‌وانی به‌ناوبانگی کورد “محه‌ممه‌د هە‌وراز” رێوره‌سمێک له شاری نه‌غه‌ده به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی هه‌ینی به‌رانبه‌ر به ٢٧ی خه‌رمان به‌ئاماده‌بوونی به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵک و شاخه‌وانه‌کانی کوردستان کە له شاره‌کانی “پیرانشار، مه‌هاباد، بۆکان، پاوه، سه‌قز و سنه‌وە چوبوونە نەغەدە، یادی لە دایکبوونی ئەو شاخەوانە مەزنە که نازناوی ئیرانی و جیهانیی هه‌یه، بەرز ڕاگیرا.
مه‌حه‌مه‌د هه‌ورازی شاخه‌وان، وه‌رزشکارێکی خۆشناوی کوردستانی له دایکبووی ساڵی ١٣٤٨ له شاری نه‌غه‌ده بوو، ئەو له‌ساڵی١٣٦٧ به‌شیوه‌ی ره‌سمی ڕووی لە شاخەوانی کرد و هەتا کاتی کاره‌ساتی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌توانێ گه‌لێگ سه‌رکه‌وتن له‌و بوارەد‌ا تۆمار بکا.
ئه‌م شاخه‌وانه کورده دوای هه‌ڵکشانی سه‌رکه‌وتووانه به دۆند و شاخه ئاسته‌مه‌کانی دنیا وه‌کوو کێوی ئێوێرێست ، به داخه‌وه ساڵی ١٣٨٢ له کاتی شاخه‌وانی له شاخی”گاشبرۆم”ی پاکستان له گه‌ڵ “موقبیل هونەرپەژوه” بەهۆی ڕووداوی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر کەوتە ژێر ڕنوو و له نه‌خۆشانه‌یه‌ک له پاکستان گیانی له‌ده‌ست