ئه‌ندام و تێكۆشه‌رێكی حیزب له ناوچه‌ی مه‌حاڵی مه‌هاباد ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ند هه‌واڵی كوردكاناڵ ڕۆژی هه‌ینی ١٩ خه‌رمانان كاك یوسف غهزاڵپوور، ئه‌ندام و تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزبی دێموكراتی له ئاوایی عهوڵائابادی سه‌ربه ناوچه‌ی مه‌حاڵی مه‌هاباد له ته‌مه‌نی ٦٩ ساڵیدا ماڵاوایی له ژیان كرد.
كاك یوسف سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌وه زۆر خۆشه‌ویست و ڕێزی تایبه‌تی لێ ده‌گیرا، نیشتمانپه‌روه‌رێكی به‌ته‌واو مانا و دڵسۆزێكی كورد و هه‌تا بڵێی پێشمه‌رگه خۆشه‌ویست بوو، خوالێخۆشبوو له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٦٠ و ٧٠ له ئاسته‌مترین بارودۆخی ئه‌منیه‌تی ماڵه‌كه‌ی هه‌میشه پڕ بوو له پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌كانی ده‌شارده‌وه و هه‌موو كات یارو یاوه‌ریان بوو و تا دوایین ساته‌كانی ژیانیشی وه‌فاداری حیزب و گه‌له‌كه‌ی بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام یوسف غهزاڵپوور پرسه وسه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو و خه‌ڵكی ناوچه دهكاو خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.