کۆمەڵێک لە لاوانی یارسان لە سەرپێلی زەهاو بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی دوکتور سادق شەڕەفکەندی چالاکیی تەبلیغییان کرد.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا کە بەبۆنەی٢٦ی خەرمانان، ساڵیادی تێرۆری میکونوس و شەهیدبوونی شەهیدان دوکتور شەڕەفکەندی، فەتاح عەبدولی و هۆمایون ئەڕدەڵان کرا، کۆمەڵە دروشم و پلاکاردێک لە بەرزاییەکانی ئەو شارە هەڵواسران.