دڵسۆزێکی کورد و حیزب خۆشەویستێک لە ناوچەی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەرمانان سەید فەتاح ئەحمەدی، خەلكی گوندی بوغدەداغیی ناوچەی پیرمحممەدی بۆکان بەهۆی پیری و نەخۆشی کوچی داویی کرد
سەید فەتاح کوڕی حاجی سەید بایز ئەحمەدی بوو و ماڵیان هەموو کاتێ جیگای حاوانەوی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات بوو.
گوندی بوغدەداغی لەبەر ئەوەی شوێنی مەزاری “پیرمحەممەد”ە، لە هەموو ناوچەی دەورووبەرەوە خەڵک حەوتووانە ڕووی تێدەکەن و کاتی خۆی حیزبی دێموکڕات ئەو گوندە و ئەو کاتانەی کردبووە شوێن و جێی کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک. ئەوەش وایدەکرد کە بنەماڵەی سەید فەتاح باوەشی ئاوەڵا بۆ ئەو هەمووە خەڵک و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات بکەنەوە و جێگا و رێگایان بۆ دابین بکەن. ئەو بنەماڵە نیشتمانپەرەوەرە هەروەها کۆمەڵێک دلسۆزیان بە ڕەسمی ڕوویان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کردوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری سەید فەتاح دەکا و خۆی بە بەشدار و شەریکە خەمیان دەزانێ.