بەبۆنەی ٢٦ی خه‌رمانان، ساڵیادی تیرۆری د.شهرفکهندیی وهاورێیانی، ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان له شاری پیرانشار و چه‌ند گوندی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره چالاکیی بهبلیغییان کرد.
شه‌وی ٢٤له‌سه‌ر ٢٥ی خه‌رمانان کۆمه‌ڵیک له لایه‌نگران وهۆگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له شاری پیرانشار و چه‌ند گوندی سه‌ر به‌و شاره به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه و، دروشم و تراکتی پێوه‌ندیدار به شه‌هیدانی میکۆنۆس ناو و یادی رێبه‌ری شه‌هید د،سادقی شهرفکهندییان به‌ڕز راگرت
به‌شیک له‌وشوێنانه‌ی که تێدا چالاکیی بهتەبلیغییان تێدا کراوه بریتین له:
گه‌ڕه‌کی پاداش، مزگه‌وتی پاداش، ده‌وروبه‌ری کۆڵانی خه‌ییام و مزگه‌وتی خالیدبن وه‌لی، ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌ی شوڕرا، مزگه‌وتی موبه‌شیره، مزگه‌وتی فه‌خری ڕازی، که‌مه‌ربه‌ندیی موحه‌مه‌د ئه‌وراز، مزگه‌وتی نوور و مزگه‌وتی حه‌زره‌تی عومه‌ر.
هه‌روه‌ها له گونده‌کانی خره به‌رداشان، خەراپه، زینوینجیان، شێلمجاران، دایهشێخه، قەبرستانی دایەشێخی، سەرپردی گردەبن، گای دربکە و گوندەکانی دەورووبەر، ڕێگای سەرەکی تا قه‌ره‌خدر، ڕێگای گنەدار و قوتابخانەکانی ئەو گوندانە و چه‌ند گوندێکی دیکه‌ش چالاکیی ته‌بلیغی کراوە.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له گوندی “خەراپه” منداڵان و تازه‌لاوان به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی شه‌هید د.سادق شه‌ره‌فکه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و رێبه‌ره شۆرشگێره په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه.
کۆمسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وێرای ده‌سخۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی حیزب له شاری پیرانشار ماندوونەبوونیی لێکردوون و سڵاوی بۆ ناردوون.