لە دوو شاری ئەیوان و جوانڕۆ لە دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕيێیانی بە چالاکیی تەبلیغی یاد و بیرەوەریی شەهیدانی حیزب، بە تایبەت شەهیدانی میکونوس بەرز ڕاگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی ڕێبەر، تڕاکت و دروشمی تەبلیغی و نووسینی دروشم لە شوێنە گشتییەکان سیاسەتی تێرۆری کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کرد.
ئەو شوێنانەی کە لە ئەیوان چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: دەبیرستانی خامنەیی، جادەی کەمەربەندیی ئەیوان بۆ ئیلام، جادەی کەمەربەندیی ئەیوان بە گەیلانی ڕۆژاوا، ئیدارەی بێهداشت و دەرمانی ئەیوان، ناوەندی فێرکردن و بێهوەرزیی تیمی سڵامەت و سەرەتای شەقامی سەرەکیی هاتنەژوورێی ئەیوان.
لە شاری جوانڕۆش لە دووڕێیانی بیلەیی خوریئاباد و جوانرۆ، ڕێگای سەرەکیی هاتنەژوورێی جوانڕۆ و کۆڵانەکانی دەوروبەری ئیدارەی ئاو چالاکیی تەبلغی کراوە.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە رێزەوە لەو چالاکییەی ئەندامەکانی لە دوو شاری ئەیوان و جوانڕۆ لە دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان دەڕوانێ و لە رێگای کوردکاناڵەوە سڵاوی بۆ ناردوون.