فێستیڤاڵی شانۆی كوردی له سه‌قز له ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانان تا ٢ی ڕه‌زبه‌ر به به‌شداریی چەند گرووپێک لە نێوخۆی ئێران و وڵاتانی بیانی له شاری سه‌قز دەرێژەی ده‌بێ.
هیوا حاجی محه‌ممه‌دی، سكرتێری بەڕێوەبەریی سێزدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی كردی له سه‌قز گوتی، ١٣ گڕووپی شانۆیی بۆ به‌شی كێبڕكێیه‌كانی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ دیاری کراون.
ناوبرا هەروەها گوتی شانۆكانی خانووی سێهه‌م، خه‌ج و سیامه‌ند، چریكه‌ی چیای ئاڵۆز، به‌ته‌نیا ژنێك، سامفۆنیای ئاژه‌ڵه‌كان، ڕه‌شۆ، پاییز، دوایین شه‌ڕه‌كانی فه‌رمانده، په‌یڤ، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دا گرینگه، سپی مه‌ند و تارتۆف چەند شانۆیەکن کە لە خولی نوێی شانۆی كوردی له سه‌قز پیشان دەدرێن.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م به‌رهه‌مانه له شاره‌كانی سنه، ورمێ، مه‌هاباد، مه‌هاباد، دێلوڕان، سنه، بۆجنورد، سه‌قز، سه‌قز، هه‌ولێر، ئامه‌د و باتمانەوە له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدارییان كردوه