كاربه‌ده‌ستێكی پله‌به‌رزی ئامریكایی ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی هێزه‌كانی عێراق به هاوكاریی به‌ره‌ی نیزامی به ڕێبه‌ریی ئا‌مریكا نیوه‌ی خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان ئازاد كردوه.
ئانتۆنی بلینكێن، جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له ڕه‌وتی چاوپێكه‌وتنی شاری به‌غدا له هه‌مانكاتدا گوتی واشنگتۆن بۆ یارمه‌تیی قه‌یرانه‌كانی مرۆیی له عێراق نزیك به ١٨٠ میلیۆن دۆلاری یارمه‌تی ده‌كا.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا پێشبینیان كردوه كه له ئاكامی عه‌مه‌لیاتی ئازادكرانی شاری موسڵ لەوانه‌یه یه‌ك میلیۆن كه‌س ئاواره بێ.
ئانتۆنی بلینكێن گوتی ئێستا داعش له حاڵی پاشه‌كشه دایه و زۆر لاواز بووه و هه‌وڵی خێرای ئێمه ته‌كمیلكردنی ئه‌م عهمهلیاتهیه. ئەو دەڵێ بێ شك ئازادكردنی موسڵ گرینگ‌ترین ئامانجی هێزه‌كانی عێراق و ئامریكایه.
به‌پێدانی یارمه‌تیی مرۆیی ١٨١ میلیۆن دۆلار له لایه‌ن ئامریكاوه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌نه‌كان بڵاوكرایه‌وه سه‌رجه‌م یارمه‌تییه‌كانی ئا‌مریكا به ڕاهێنانی ئه‌رته‌شی عێراق له ساڵی ٢٠١٤وه تا ئێستا له سنووری یه‌ك میلیارد دۆلار تێپه‌ڕیوه.
هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز وه‌بیری هێنایه‌وه كه هێشتا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی وه‌رد و ده‌قیق بۆ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئازادكرانی موسڵ پاش ئازادكرانی و شێوه‌ی جێگیركردنی هێزه‌كانی عێراق دانه‌ڕێژراو و له‌وانه‌یه گرژی و شه‌ڕی لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیی لێبكه‌وێته‌وه، ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.