كومیته‌ی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی كۆماریخوازه‌كان دایه، پێدانی پاره‌ی نه‌غد لەلایەن ئەمریکا بە وڵاتی ئێرانی قه‌ده‌غه كرد.
به‌پێی ئه‌م په‌سندكراوه‌ی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ پێش چاره‌سه‌ریی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تاران، كۆنگره‌ی ئا‌مریكا ئاگادار بكاته‌وه.
ئه‌م لایه‌حه‌یه به ٢١ ده‌نگی بەڵێ و ١٦ ده‌نگی دژ لە کاتێکدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كومیته‌ی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌وه په‌سند كرا، کە حه‌وتووی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی ئۆباما ڕایگه‌یاند كه له بابه‌ت ڕێككه‌وتنێكی كۆنی چه‌كوچۆڵ لەگەڵ ئێران کە ئی سه‌رده‌می ڕێژیمی په‌هله‌وی بووە، بڕی یه‌ك میلیارد و ٧٠٠ میلیۆن دۆلاری پاره‌ی نه‌غد به ئێران داوه.
كۆماریخوازه‌كان پێدانی ئه‌م پاره‌یه به دانی باج به ئێران دزانن، و دەڵێن تازە نابێ تاقە یەک دۆلاریش پووڵی بدرێتە ئێران.
كۆماریخوارزهكان ێڕای ئاماژه بەوەی ئێران له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ڕا بە گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریزم ناسراوە، گوتیان كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌م پاره‌یه بۆ لقه تیرۆریسته‌كانی له چوارقۆڕنه‌ی جیهان ده‌نێرێ.