له ماوه‌ی ڕابردوو‌دا شاره‌وانیی شاری مه‌هاباد له پێناو جوانکاری و دیزاینی نوێی گۆرستانی نەمرانی ئەو شارەدا کیل و مه‌زاری کۆمه‌ڵیک شاعیر و ناوداری کورد که له‌و شاره‌دا نێژراون، تێک دا.
تێکدانی گۆڕی شاعیران و هونەرمەندانی کورد و لابردنی کێلەکانیان کە بە شێعری حەماسی و نەتەوەیی نەخشابوو، ناره‌زایه‌تی و نیگه‌رانیی نووسه‌ران و ئه‌ده‌بدۆستانی لێ که‌وتۆته‌وه.
ڕەخنەگرانی ئەو پلانەی شارەوانیی مەهاباد پێیان وایه ئه‌م تیكدانه و دیزاینی نوێی ئەو گۆڕستانە نه ته‌نیا له هی پێشووتر جوانتر نیه، به‌ڵکوو به ئه‌نقسه‌ت یان به هه‌ر هۆیه‌کی دیکه ناوونیشانی سه‌ر گڵکۆی که‌سایه‌تییه‌کان سڕیوه‌ته‌وه و ده‌بووا ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی جوانکارییش ئه‌و کاره کراوه، سه‌رنجی زیاتریان بدایه سەر ئەو گوتارەی ئەو کێل و قەبرانە هەڵیان گرتوە.
ڕەخنەگرانی ئەو پڕۆژەیە دەڵێن لە دیزاینە نوێیەکەدا شێعری سه‌رمه‌زاری شاعیرانیان نه‌هیشتووه وهه‌ر ناوێکیان لێ ماوەتەوە، هه‌ربۆیه داواکارن که له زۆترین کاتدا گرینگی زیاتر به دیزاین و ڕووگه‌ی ئه‌و گۆرستانه بدرێ و نەخرێته پشتگوێ بۆ ساڵانی داهاتوو.
جێ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه چه‌ندین که‌سایه‌تی به‌ناوبانگی کورد وه‌کوو”مامۆستا هەژاری موکریانی، مامۆستا هێمن، خاڵەمین، محەمەد ماملێ، مارف ئاغایی، محمەممەد قازی و مەلا غەفوور دەباغی و چەند کەسی دیکه لە ناودارانی دیکەی کورد له‌و گۆرستانه نێژراون.