زه‌ید ڕه‌عد حوسێن، سه‌رۆكی شواری مافی مرۆڤی ڕێكخرای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌وڵه‌تی ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی به هاوكارینه‌كردن له بواری باشبوونی مافی مرۆڤ له وڵاته‌كه‌یان تاوانبار كرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕه‌عد حوسێن، له ڕێوڕه‌سمی كرانه‌وه‌ی سێ‌و سێهەمین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی شواری مافی مرۆڤ گوتی ئێران و كۆمه‌ڵێك وڵاتی دیكه له بواری باشبوونی مافه‌كانی مرۆڤ هاوكاریی ئه‌م ڕێكخراوه ناكه‌ن و به‌توندی هێرشی كردنه‌سه‌ر.
سه‌رۆكی شورای مافه‌كانی مرۆڤ له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م وڵاتانه‌ی وه‌ك ئێران، كۆره‌ی باكوور، سووریه، ئه‌ریتره، بلاڕووس و ئیسراییل هیچ کە هاوكاریی ئه‌م ڕێكخراوه‌یە ناكه‌ن ئیزنیش ناده‌ن كه پشكێنه‌رانی مافی مرۆڤ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
كومیسێری باڵای شواری مافی مرۆڤی ڕێكخرای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەڵێ له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌تی ئێران بتوانێ ده‌فته‌ره‌كانی ئێمه دابخا، به‌ڵام ناتوانێ ده‌ممان ببه‌ستی و ئێمه به‌رده‌وام ڕاستییه‌كان ده‌ڵێن. ئه‌گه‌ر ئێران ناهێڵێ ئێمه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ین، وادیارە بارودۆخی مافی مرۆڤ لەوێ هیچ باشه نییه بۆیه‌شە ئێمه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ورد و ده‌قیق سه‌باره‌ت به‌م وڵاتانه ئاماده بكه‌ین.
شواری مافی مرۆڤی ڕێكخرای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ٤٧ وڵات پێك هاتووه و مه‌به‌ستی ئه‌م ڕێكخراوه‌یە پێشگیری له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له سه‌راسه‌ری جیهان دایه.
زه‌ید ڕه‌عد حوسێن له ساڵی ٢٠١٤ ەوە وه‌ك سه‌رۆكی شوڕای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبژێردرا. جگه له ڕه‌خنه‌ی توندی ناوبراوله وڵاتانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ، ناوبراو ماه‌یه‌ك له‌وه‌پێش گوتی سیاسه‌تزانانی به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ڕای گشتی زانی و به‌توندی ڕه‌خنه‌ی لێگرتن.