بانكه‌كانی ئورووپا ساڵێک دوای رێککەوتنی ئەتومی له‌هاوكاریكردنی ئێران خۆ ده‌بوێرن.
په‌رویز عه‌قیلی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌تاران، دانی به‌وه‌دانا كه بانه‌كانی ئورووپایی هاوكاری ئێران ناکەن و سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنی ناوكی، بانكه‌كانی ئورووپا به هۆی ترس له گه‌مارۆ یه‌ك لایه‌نه‌كانی ئا‌مریكا نا‌وێرن سەودایان لەگەڵ ئێران هەبێ.
ناوبراو گوتی، ته‌نیا چه‌ند بانكی بچووكی ئورووپایی تا ئێستا هاوكاریی ئێرانیان كردوه.
كارناسێكی کاروباری و بواری بانكی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، به هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ی ڕاگەیاند، تەنیا چەند بانكێکی بچووكی ئورووپا هاوكاریی ئێران ده‌كه‌ن بۆ نموونه دوو بانكی ئۆتریشیی “ڕایفیزن بانك” و “ئه‌رسته بان”، دوو بانكی ئیتالیایی “مدیوبانكا” و بانك‌و پوپولار” و هه‌روه‌ها ٥ بانكی ئاڵمانی و بلژیكی و هاڵك بانكی توركیه، بەڵام بانکە گەورەکان خۆ لەو هاوکارییە نادەن.
ناوبراو گوتی ئه‌م بانكانە هاوكارییەکانیان له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی ئێرانیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئێعتبارنامه‌ی ١٠ تا ٥٠ میلیۆن دۆلارییە كه پاره‌یه‌كی زۆر كه‌مه.
ئه‌م پسپۆڕه بانكییه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌م بانكه بچووكانه سه‌رمایه‌ی پێویستیان بۆ گه‌ڵاڵه‌ی گه‌وره‌ی ئابووریی وه‌ك كڕین و فرۆشتنی ١١٨ فڕۆكه‌ی ئایرباس، نزیك به ١٠٠ فڕۆكه‌ی بۆئینگ یان جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌كانی په‌ره‌پێدانی نه‌ت و گاز له ئێرانیان نییه.
ئه‌م بارودۆخه له حاڵێك دایه كه حه‌سه‌ن ڕۆحانی گوتبووی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئێران و جووڵاندنی چه‌رخی ئابووریی ئێران، ئه‌م وڵاته سالانه پێویستیی به ٣٠ تا ٥٠ میلیارد دۆلار سه‌رمایه‌گوزاریی بیانی هه‌یه. به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه به بێ هاوكاریی بانكه گه‌وره‌كان ناكرێ.
عه‌لائه‌دین بروجێردی، سه‌رۆكی كومیسیۆنی ئه‌منیه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه گه‌وره‌ترین كۆسپ بۆ هاوكارینه‌كردنی گه‌وره بانكه‌كانی جیهان خه‌زێنه‌داریی ئامریكایه كه گه‌مارۆی یه‌ك لایه‌نه‌كانی خۆی دژی ئێران هه‌ڵنه‌گرتوه.
ده‌فته‌ری پاراستنی داراییه بیانییه‌كانی خه‌زێنه‌داریی ئامریكاش هێشتا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی لەسەر فرۆشتنی ئایرباس و بۆئینگ به ئێران ده‌رنه‌بڕیوه.
شایانی باسە ئێستاش ئا‌مریكا گه‌مارۆی گرینگی دیكه‌ی دژی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالستیك و پشتیوانی كردن له تیرۆریزم و هه‌روه‌ها پێشێلكردنی مافی مرۆڤ خستۆتە سەر ئێران و هه‌روه‌ها ١٨٠ كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا دان. زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تی و شیركه‌تانه سه‌ربه سپای پاسداران، وه‌زاره‌تی به‌رگری، فه‌رهه‌نه‌گ وئیرشادی ئیسلامی، ئیتلاعات و پیشه‌سازیی نیزامین.