له حاڵێكدا كه ناوەندە ده‌وڵه‌تییه‌كانی حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێران به ٢ میلیۆن و٨٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنن، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌ر ٣ ئێرانی دووانیان بێكارن و یه‌كیان كاری هه‌یه.
ناوه‌ندی ئاماری كۆماری ئیسلامیی ئێران له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه له ئاستی ئێران‌دا ٢٢ میلیۆن كه‌س كاریان هه‌یه كه ئه‌مه به‌م مانایه‌یه كه تەنیا سه‌دی ٢٨ی حه‌شیمه‌تی چالاکن و ٧٨ میلیۆن كه‌سی دیکە جموجۆڵێکیان نییە.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ئاماره له هه‌ر 3 ئێرانی كه‌متر له یەک کەسیان كاریان هه‌یه و زیاتر له دوو كه‌سیان بیکارن، ئه‌م ئاماره له حاڵێكدایه کە ه‌پێی قسه‌كانی وه‌زیری كار نزیك به یه‌ك له سێی خه‌ڵكی ئێران له به‌شه ناڕه‌سمییه‌كاندا كار دەکەن.
ڕاپۆرته‌كانی پێشووی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌ت له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ٩٥ ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن كه یه‌ك له چواری بنه‌ماڵه‌كانی ئێران تەنیا یه‌ك كه‌سیان كار دەکا.
ئه‌م ئامارانه له هه‌لومه‌رجێكدا بڵاوكرایه‌وه كه ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌ت باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی‌٣ ساڵی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی یه‌ك میلیۆن هه‌لی كاریی نوێی پێك هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار‌و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی واهەبوون کە له ساڵه‌كانی ٩١ بۆ ٩٤ كه ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیشیان كاری نه‌بووه و ئه‌م دیارده‌یه سه‌دی ٥ زیادی کردوە، كه واته ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ هه‌لی كار له‌ده‌ست ده‌درێ و بێكاره‌كانی ئێران زیاتره ده‌بنه‌وه.
ئه‌م ڕاپۆرته هه‌روه‌ها ئه‌مه ده‌رده‌خا كه لانیكه‌م ١٣ میلیۆن كه‌س له حه‌شیمه‌تی ئێران بێكارن و هیچ شوغڵێكیان نییه.