ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه له نویترین ڕاپۆرتی خۆیدا ده‌ڵێ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران له مانگی ئۆت له چاو ساڵی ٢٠١٤ نزیك به یه‌ك میلیۆن بۆشكه له ڕۆژدا به‌رزبۆته‌وه و خۆی گه‌یاندۆته‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنان لە پێش گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران له ساڵی ٢٠١٤ له 2 میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار بۆشكه كه‌متر بوو.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران بۆ پێش گه‌مارۆكان له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ئێران له مانگی ڕابردوودا ڕایانگەیاند ڕۆژانه ٣ میلیۆن و ٨٥٠ هه‌زار بۆشكه نه‌وت به‌رهه‌م دێنین بۆ گه‌یشتنه‌وه‌ی ئاستی پێش گه‌مارۆكان یانی بۆ٤ میلیۆن بۆشكه له ڕۆژدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن.
ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، ئۆپێكیش له ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆیدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی ئێرانی ٣ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار بۆشكه ڕاگه‌یاند. ئەو هەوڵەی ئێران لە حالێک دایە کە سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی نه‌وت و دابه‌زینی سه‌رمایه‌گوزارییه‌كان، به‌رهه‌مهێنانی جیهانیی نه‌وت هێشتا هەر دێ و زیاد دەکا.
شایانی باسه كه نرخی نه‌وت له سه‌رەتای مانگی ئۆت به‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكارییه‌كان له هاویندا به‌رزبوویه‌وه، به شێوه‌یه‌ك له نزیك به ٤٢ دۆلار بۆ هه‌ر بۆشكه‌یه‌ك بۆ زیاتر له‌٥٠ دۆلار چووە سەرێ.