پترۆشیمی شاباد بۆ وەکارخرانی پێویستیی بە تەرخانکرانی ٥ هەزار میلیارد تمه‌ن هه‌یه.
ئه‌سه‌دوڵڵا ڕازانی ئوستانداری کرماشان ڕایه‌گه‌یاند؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م گه‌لاڵه‌یه پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره و به گشتگیرە، ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی جیددی گرینگی پێبدرێ و به‌داواداچوونی بۆ بکرێ و بۆ سه‌رخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌کان وه‌گه‌ڕ بخرێن.
قسه‌کانی ئوستانداری کرماشان له سه‌ر پرۆژه‌ی پترۆشیمی شاری شاباد له کاتێک دایه، که به قسەی مه‌حه‌مه‌د جیلوه‌ند، به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی پترۆشیمیی کرماشان ئه‌م ناوه‌نده چواره‌مین پرۆژه‌ی پترۆشیمی کرماشانه که بریار بوو تا ساڵی ٩٨ئاماده‌به‌کار بوایه، به‌ڵام به هۆی هه‌بوونی کێشه و گرفتی ئیداری تا ئێستاش هەر دواکەوتووە.
ئوستانداری کرماشان له کۆبوونه‌وه‌ی تایبەت بە تاوتوێی ئه‌م پرۆژه‌یەدا رایگه‌یاند؛ که پارێزگای کرماشان له ساڵی ٧٥ تا ساڵی ٩٥ هه‌ڵگری زۆرترین رێژه‌ی بێ‌کاری بووه له ئێران و ، هه‌روه‌ها به هۆی کۆچی زۆر لەم پارێزگا نزیک به ٤٠٠ هه‌زار کەسی په‌راوێزنشین هه‌یه.