پرسی سنووردارکدرنی سزای ئێعدام له ئێران تەنیا به قاچاخی چه‌کدارانه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کان لە دەزگای قەزاییدا خراوەتە بەرباس و تاوتوێ دەکرێ.
به‌رپرسێکی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی دەڵێ ئەو گەڵاڵەیە لەپێناو کەمکردنەوەی سزای ئیعدام لە پێوەندی لەگەڵ تاوانەکانی ماددەی هۆشبەردا هاتۆتە بەرباس.
کازم غه‌ریب ئابادی، جێگری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی رۆژی سێشه‌مه ٢٣ی خه‌رمانان له‌باره‌ی سزای ئێعدامی قاچاخچیانی مادده هۆشبه‌ره‌کان ڕایگه‌یاند؛ ئه‌م بابه‌ته پێویستی به لێکۆڵێنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه که ئایا سزای ئێعدام به‌سه‌ر تاوانبارانی مادده‌هۆشبه‌ره‌کان توانیویه‌تی پێشگیری و کارایی باشی لە کەمکردنەوەی ئەو تاوانە هه‌بێ یان نه؟
کازم غه‌ریب ئابادی گوتی یه‌ک له پێشنیاره باس کراوه‌کان؛ “سنووردارکردنی سزای ئیعدامه به‌سه‌ر قاچاخی چه‌کدارانه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان”و ئه‌م بابه‌ته له روانگه‌ی یاسایی وکارناسانه‌وه شیکردنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێ.
به قسەی ئه‌م کاربه‌ده‌سته ئێران دوای ولاتی چین خاوه‌نی به‌رزترین رێژه‌ی ئێعدامه‌وه و نزیک به ٩٣ له‌سه‌دی ئیعدامه‌کان له ئێران له پێوه‌ندیی لەگەڵ ماده هۆشبه‌ره‌کان دایه.
باسی داشکاندنی سزای ئێعدام لەسەر قاچاخچی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ماوەیه‌که له کۆر و کۆبوونه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تدا هاتووته ئاراوه به‌ڵام هێشتا به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه.
له سه‌رماوه‌زی سالی رابردوو‌دا ٧٠ نوێنه‌ری پاڕلمانی ئێران گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان بۆ لابردنی سزای ئێعدام له یاسای به‌ره‌نگاربوونەوەی ماده هۆشبه‌ره‌کان پێشکه‌ش کرد به‌ڵام ئه‌م هەوڵەش تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.