كرێكاری ٢٢ ساڵ تەمەن لە شاری سەقز لە كاتی كار كردن لە بینایەكی نیوە كارە كەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا
رۆژی دوشەممە، ٢٢ خەرمانان، كرێكارێكی كورد بە ناوی حامید محەمەدی ٢٢ ساڵ تەمەن لە كاتی كار كردن لە بینایەكی نیوەكارە كەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.
بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵدهرییهکانی ئێران بە شێوی نێونجی ساڵانە زیاتر لە هەزار کەس لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی ئەمنییەت لە کاتی کردندا و لەبەر چاو نەگرتنی ستانداردەکانی کار گیانیان لە دەست دەدەن.
جێگری پەیوەندییەکانی کار لە وەزارەتی تەعاوون، کار و خۆش بژێوی کۆمەڵایەتی لەو بارەیەوە دهڵێ زیاتر لەسەدا ٤٠ ی گیان لە دەستدانی کرێکاران بە هۆی رووداوی کار لە بەشی پیشەیی بیناکان روو دەدا.
زۆربهی حاڵهتهکانی مردن له ڕووداوهکان له بەشی بیناسازیدا روو دهدهن، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار دهبن بیمەن و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به تایبهت کرێکارانی کهرتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیهک دانین.