به بۆنهی هاتنەوەی ٢٦ی خەرمانان لە ماهاباد و ورمێ چالاكی تهبلیغی كرا.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ورمێ و مەهاباد لە بەرەبەری ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور شەڕفەکەندی و هاورێیانی چالاکیی تەبلیغییان کرد.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەرانی شەهید، دروشم و تڕاکتی حیزبی یاد و بیروەریی شەهیدانی بڕلینیان بەرز ڕاگرت و لەگەڵ ئامانج و هیواکانی ئەو شەهیدانە پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
بەشێک لەو شوێنانەی کە شەوی ٢٢ی خەرمانان لە مەهاباد و ورمێ چالاکیی تەبلیغییان تێداکراوە، بریتین لە:
جادهی سهد، مزگهوتی فهرههنگیان، تاناكۆڕا، گهڕهكی سێڕێیانی وهفایی، پاركی چهندپیشهگان لە مەهاباد و، پاركی عەرشلوو و پاڕكی هێلكەیی لە ورمێ.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە بەبۆنەی ئەو چالاکییە دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە مەهاباد و ورمێ کردوە و سڵاوی بۆ ناردوون.