خه‌ڵکی بانه و بۆکان پێشوازییان لە گرووپی هه‌ڵپه‌ركێی نێشتمان کرد که له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کڕۆواسیدا سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێنابوو.
گرووپی نیشتمان یه‌که‌مین ئه‌زموونی به‌شداریکردنی له فستیڤاڵی جیهانی هونه‌ری هه‌ڵپه‌رکێ، به هاوکاریی وپاڵنه‌ری ده‌رهێنه‌ری ناسراوی کورد ره‌حیم زه‌بیحی تاقی کرده‌وه.
چوارمین فستیڤاڵی”موزیک وسه‌ما”ی فۆلکلۆریک که رۆژانی ٣ی سیپتامبر تا ١٠ی سیپتامبر له وڵاتی کروواسی به‌ڕێوه‌چوو. گرووپی هه‌ڵپه‌رکێ”نیشتمان”یش کە بۆ ئه‌م فستیڤاڵه بانگهێشت کرابوو، توانی له نێوان ١٦ گرووپ له ١٠ وڵاتی ئاسایی و ئورووپایی و ئه‌فریقاییدا پلەی یەکەم وەدەست بێنن.
ئەم گرووپە بە چەند تابڵۆ هەڵپەرکێی کوردی، تێکەڵ بە “نایە”ی مامۆستا عوسمان سوور و ” زەرب”ی که‌یوانی کوری توانییان شکۆ و جوانی هه‌ڵپه‌رکێ کوردی له ئاستانی جیهاندا پێشان بده‌ن.
گرووپی “نیشتمان” لە کۆتایی فستیڤاڵەکەدا ته‌ندیس و ڕێزنامەی فستیڤاڵەکە‌ی پێدراو هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌ندامانی به میداڵی زێڕ خه‌ڵات کران. هه‌ربه بۆنه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه هونه‌رییه کاتی گه‌رانه‌وەیان بۆ کوردستان له لایه‌ن خه‌ڵکی هونه‌ردۆستی بانه و بۆکانەوە به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو پێشوازییان لێ‌کرا.
گرووپی هه‌ڵپه‌رکێ”نیشتمان” ک له ساڵی ١٣٨٤دامه‌زراوه و له ماوه‌ی ئه‌م ١١ ساڵه‌دا توانیویه‌تی وه‌کوو گرووپێکی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری رۆڵی بەرچاوی هه‌بێ بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی کلتووری کورده‌واری.
ئه‌م گرووپه له‌چه‌ندین فستیڤاڵی نێوخۆیی وده‌ره‌وه‌دا سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه و له کاتێکدا پێده‌نێته دوازدەهەمین ساڵی دامه‌زاراندنی که پتر له 80 ئه‌ندامی هه‌یه.
1.
2.
3.
4.
5.
6.
7.
8.
9.
10.
11.
12.
13.
14.
15.
16.
17.
18.
19.
20.
21.
22.
23.
24.
25.
26.
27.
28.