کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە شنۆ کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی ٢٠ی خەرمانان، سەعید جەوانی خەڵکی ئاوایی “گرکاشان” لە تەمەنی ٦٥ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد. سەعید جەوانی ناسراو بە حەمە سەعید لە دەیەی ٦٠ و ٧٠ی هەتاوی دا، چالاکانە لە تەشکیلاتی نهێنیی حیزب دا کارو ئەرکی حیزبی بەڕێوە دەبرد. ناوبراو ساڵی ١٣٦٨ بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ حیزبی دیموکرات گیرا و بۆ ماوەی ٤ ساڵ لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ژێر ئەشکەنجە و ئازار دابوو. ئەو دوای ئەوەی ساڵی ١٣٧٢ لە زیندان هاتە دەر، وازی لە خۆشەویستی و هاوکاریی حیزبی دیموکرات و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان نەهێنا و لە هەر دەرفەتێک بۆی ڕەخسابا، وەفاداریی خۆی بە ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان، نیشان دەدایەوە.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سەعید جەوانی و کاک سەعید کەلانتەر، سەرەخۆشی و هاودەردیی گەرمی خۆی پێشکەشی بنەمالەکانیان و هەموو خەڵکی شنۆ دەکا.