داهاتی نه‌وتی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی له ماوه‌ی ٣ ساڵی یه‌كه‌می سه‌ركۆمارییەکەی له چاو ٣ ساڵی ده‌وڵه‌تی دووهەمی ئەحمەدی نژاد، سه‌دی ٤٥ دابه‌زیوه.
ئامارەکان ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن كه ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی له ساڵه‌كانی ٩٢ تا كۆتایی ٩٤ بڕی ١٥٣ میلیارد و ٤٢٥ میلیۆن دۆلاری لە بەشی فرۆشی نەوت داهات بووه كه له‌بە به‌راورد لەگەڵ داهاتی ماوەی هاوشێوە لە دەوڵەتی ئەحمەدی‌نژاد له سه‌ره‌تای ساڵی ٨٨ تا كۆتایی ٩٠، ئەو داهاتە نیزیک بە نیوە لە کەمی داوە.
کاربەدەستانی پایەبەرزی دەوڵەتی حەسەن ڕوحانی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام ئەوە دەڵێنەوە کە زۆرترین داهاتی نەوتی ئێران لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ئی دەوڵەتی ئەحمەدی‌نژاد بووە، بەڵام بەو حاڵەش ئابووریی ئێران و ژیانی خەڵک لەو ماوەیەدا گەیشتۆتە ئەوپەڕی خراپیی خۆی.
لە لایەکی دیکەوە نرخی نه‌وت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زی. پێش دابه‌زینی نرخی نه‌وت، گه‌مارۆ نه‌وتییه‌كان دژی ئێران بووە هۆی ئەوەی داهاتی نه‌وتی ئێرانی له ساڵی ٩١دا زۆر به توندی لە کەمی بدا.
داهاتی نه‌وتی ئێران له ساڵی ٩١ لە حاڵێكدا گه‌یشته ٦٨ میلیارد دۆلار كه له ساڵی ٩٠ دا داهاتی نه‌وتی ئێران ١١٩ میلیارد و ١٤٨ میلیۆن دۆلار بووه.
له‌ده‌ستدانی پشكی بازاڕی ئێران و دابه‌زینی به‌رچاوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ئاكامی گه‌مارۆكانی ڕۆژاوا دژی ئێران بوو.
شایانی باسه كه كه‌مترین داهاتی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌وڵه‌تی هه‌شته‌م یانی ده‌وڵه‌تی دووهه‌می خاته‌می و زیاتر داهاتی نه‌وت بۆده‌وڵه‌تی ده‌هه‌می ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌گه‌ڕێته‌وه.