ئاگربه‌سی نوێی سووریه لە سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممەوە، هاوكات له‌گه‌ڵ جێژنی قوربان له‌سه‌ر ده‌ستی مۆسكۆ و واشنگتۆن ده‌ستی پێكرد.
له به‌ره‌به‌ری نوێترین ئاگربه‌س، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ركۆماری سووریه به‌ڵێنی به لایەنگرانی خۆی دا كه هه‌موو خاكی سووریه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه.
به‌شار ئه‌سه‌د له به‌ره‌به‌ری ئاگربه‌سی نوێ له وڵاته‌كه‌ی كه ماوه‌ی 5 ساڵه گرژی و شه‌ڕی تێدایه، چۆتهی ناوچه‌ی داریا، له ده‌مێشق. داریا به‌م زووانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئهسهدهوی كۆنتڕۆڵ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی به پشتیوانیی ئێران و ڕووسیه، له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا هێرشه‌كانی خۆیان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی حه‌له‌ب و ئه‌دلیب چڕتر كردۆته‌وه.
هه‌ر بۆیه هێندێك له ههواڵهرییهكانی وه‌ك ڕۆیتێرز ده‌ڵێن، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه بەشار ئه‌سه‌د ئێستا له پێشوو پشت ئهستوورهتره و بۆ یەکلاکردنەوەی هاوکێشەکان پێگه‌ی له جاران باشتره.
ئاگربه‌سی نێوان ڕووسیه و ئا‌مریكا لەلایەن كۆمه‌ڵێك وڵات و لایەنەوە و یەک لەوانەوە پێشوازیی لێکراوە.