پاش لابردنی ٢٨ سەرۆکی شارەوانی له شاره جیاجیاكانی باكووری كوردستان تێكهه‌ڵچوون و ئاڵۆزییه‌كان په‌ره‌یان ستاندوه.
ئه‌م شارهدارانه بە پشتبەستن بە قانوونێكی بەپەلە کە لە دۆخێکی نائاساییا و لە سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی زایینی به‌دوای كودیتاكهی توركیه‌دا پەسند کرا، له‌سه‌ر كارلابردران. ده‌وڵه‌ت پاش ئەو کودیتایەی لە شارەوانییەکانی کوردستانی کردوە، كه‌سانی جێی متمانه‌ی خۆیانی لە بری ئەوان داناوه.
ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە باس لەوە دەکەن کە له سه‌ره‌تای كودیتاوه تا ئێستا به ده‌یان هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی پێوەندییان به دژبەرانی دەوڵەتی ئۆڕدۆغان له پۆسته ده‌وڵه‌تییه‌كان لادراون.
لابردنی ئه‌م ٢٨ شاره‌داره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه خۆپێشاندان له شاری سووریج بکرێ و سەدان کەس له به‌رده‌م بینای شاره‌داریی ئه‌م شاره كۆببنەوە کە دواتر پۆلیس به گازی فرمیسكڕێژ و ئاو بڵاوه‌ی پێكردن.
له‌م حاڵه‌دا هه‌واڵده‌ریی دۆغان ڕایگه‌یاند كه خۆپێشاندانەکان پارێزگای ههكارییشی گرتۆتەوە و هێزه‌كانی پۆلیس ٤ كه‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر كردوه کە یه‌كیان جێگری شاره‌داریی ئه‌م شاره‌یه. هەروەها به‌رق و ئینترنێت له زۆربه‌ی شاره ئاڵۆزه‌كانی باكووری كوردستان ههڵبڕدراوه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه پاش به‌شداریكردن له نوێژی جێژنی قوربان به هه‌واڵده‌ریی ئیستانبولی گوت، توركیه به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ٢٨ شاره‌داره هه‌یه كه پێوه‌ندییان به حیزبی كرێكارانی كوردستانه‌وه هه‌یه و زۆر جاران پشتیوانی‌یان لەو حیزبە کردوە و دەبوا زۆر زووتر لامان بردبایهن.
له‌لایه‌كی دیكه پاش ماوه‌یه‌كی زۆر عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری حیزب كرێكارانی كوردستان توانی له ئیمراڵی چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێ. ناوبراو له‌م ملاقاتهدا بۆ جارێكی دیكه پێداگریی له‌سه‌ر ئاشتی له توركیه كردوه.
محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان برای ئۆجەلان لەبارەی ئەم سه‌ردانه‌ی بۆ ئیمراڵی له شاری ئامه‌د ڕایگه‌یاند كه براكه‌ی گوتوویەتی ده‌بێ خوێنڕشتن و فرمێسكه‌كان ڕابگیرێن.
ڕێبه‌ری حیزبی كرێكارانی كوردستان هه‌روه‌ها گوتوویەتی بۆ درێژه‌دانی وتووێژی ئاشتیخوازانه ئاماده‌م و چه‌ند پێشنیارێكمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك ئاماده‌یه گوێمان بۆ ڕابگرێ له ماوی ٦ مانگدا كۆتایی به هه‌موو گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی دێنین و ناهێڵین له‌وه زیاتر خوێن و فرمێسك بڕژێن.
له‌م چاوپێکەوتنەدا عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕه‌خنه‌ی له حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان گرتوە و گوتویەتی، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌ڕاست باوەڕی بە دانوستان هەبا، هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر دەبوون.
كوردانی باكووری كوردستان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت وتووێژی ئاشتیی له‌م وڵاته‌دا ڕاگرتووه و ده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێ لایه‌نه كوردییه‌كان پێبه‌ند به ڕێككهوتنهكانان نه‌بوون و هه‌ر بۆیه پرۆسه‌ی وتووێژی ئاشتی له توركیه وه‌ستا.
شایانی باسه كه شه‌ڕ و پێكدادانی پ ک ک و ده‌وڵه‌تی تورك له ساڵی ١٩٨٤وه تا ئێستا ٤٠ هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان كورد بوون، كوژراون.