دوو لاوی کورد خەڵاتی تایبەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ توندوتیژیی دژی ئاژەڵانیان پێدرا.
لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا کە ڕۆژی شەممە، ٢٠ی خەرمانان لە شاری تاران گیرا،
ئازاد عەباسی بە نوێنەرایەتی لە ڕێکخراوی “ژینگەی یار” لە سنە و پەخشان قەلەندەری چالاکی مافی ئاژەڵان لە مەهاباد، خەڵاتی “ورچی قاوەیی” بۆ ساڵی ١٣٩٥یان پێ بەخشرا. ئەوان هەروەها ڕێزنامەیەکیان لە لایەن مەعسوومە ئێبتکار، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەی ئێرانەوە پێدرا.
پەخشان قەلەندەری و ئازاد عەباسی هەروەها بە هۆی هەوڵە بوێرانەکانیان لە بواری لەقادانی پێشێلکردنی مافی ئاژەڵان و کوشتنی ئەسبی کۆڵبەران، توانیان ئەو خەڵاتە وەدەست بێنن.
جێی باسە کە گرووپی ژینگەی یار لە ڕاستای وەبیرهێنانەوە و ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ مافی ئاژەڵان، ژینگەی ئاژەڵان و ژینگە چالاکە.