سهدی٣٥ی یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی پارێزگای ئیلام داخراون، یان بە نیوه داخراوی کار دەکەن.
یاروڵڵا نه‌سیری، سه‌رۆكی ڕێكخراوی پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانیی ئیلام گوتی هه‌ر ئێستا ١٨٣ یه‌كه له ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م پارێزگایه یان به تەواوی داخراون یان لە گیانەڵڵادان.
ناوبراو گوتی ١١٦ یه‌كه لەو کۆمەڵەیە توانای دووباره وهگهڕكهوتنهوهیان هه‌یه به‌ڵام بۆ بووژاندنهوهیان بڕی ١٣٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته.
گیروگرفتی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م پارێزگایه له حاڵێكدایه كه كرێكارانی كارخانه‌ی سمیتی ئیلام‌یش کە وەک نمادی سەنعەتی ئەو پارێزگایە چاوی لێدەکرێ، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه حه‌وتووی ڕابردووه تا ئێستا به‌هۆی قەیرانی ماڵی مانیان گرتوه و ده‌ڵێن هه‌تا چاره‌نووسمان ڕوونه نه‌كرێته‌وه ده‌ست به‌كار نابینەوە.