خوێندكارانی زانكۆی ئازادی سنه سه‌باره‌ت به سنووردارکردنی ناقانوونیی جموجۆڵی خوێندکاران له نێو زانكۆدا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
له به‌ره‌به‌ری ده‌سپێكی ساڵی خوێندن زانكۆی ئازادی ئیسلامی یه‌كه‌ی سنه خوێندكارانی ئه‌م زانكۆیه به هۆی دانانی كامێرای چاودێری له هه‌موو شوێنه‌كانی زانكۆ، نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و خراپبوونی خواردنه‌كان ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی.
یه‌كێك له‌م خوێندكارانه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، كاربه‌ده‌ستانی زانكۆ له كاتی ناونووسیدا به خوێندكارانیان ده‌گوت با له ئێستاوه پێیان بڵێن هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه پێ له زانكۆ بنێ، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی بێ هه‌ڵسوكه‌وتی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا فشاری كاربه‌ده‌ستانی زانكۆ و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت له ئێران و به تایبه‌ت له زانكۆكانی كوردستان توندتر كراوه كه ئه‌مه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی زانكۆكان هه‌یه و چه‌ندین جاریش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه به‌ڵام هیچ گیروگرفتێك چاره‌سه‌ر نه‌بووه.