به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆی ورمێ ئیزنی هه‌ڵبژاردنی ڕشته‌ی به‌م خوێندكارانه نه‌داوه كه شههرییهیان له حیسابی ئه‌م زانكۆیه نه‌كردوه.
یه‌كێك له خوێندكارانی زانكۆی ورمێ گوتبووی له زانكۆی ئێمه هه‌ر كه‌سێك شه‌هرییه له حیسابی ئه‌م زانكۆیه نه‌كا، سیستم ئیزنی ناونووسی و هەڵبژاردنی ڕشتەی پێ نادا.
ئەو دەڵێ قه‌راربوو به‌پێی بەخشنامهی خۆیان، ئاییننامه‌ی ساڵی ٩٣ جێبه‌جێ بكرێ، به‌ڵام ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانان له ژێر ئه‌م ئاییننامهیهدا به قه‌ڵه‌م نووسراوه ده‌بێ له‌پێشدا شه‌هرییه‌ی هه‌ر تێرمێك بدرێ و ته‌نانه‌ت داوای پاره‌ی شوێنی خه‌وتنیشیان لێكردوون كه سه‌رووی ٦٠٠ هه‌زار تمه‌نه. ئەو لە درێژەدا ده‌ڵێ ئێمه خوێندكارین و ئه‌م هه‌مووه پووڵە لە کوێ بێنین.
ئه‌م خویندكاره له درێژه‌دا ده‌ڵێ، شه‌و ڕاگه‌یه‌ندراویان له دیوار داوه كه هه‌ر كه‌س شه‌هرییه له حیساب نه‌كا، واحیدی خوێندنی لاده‌بردرێ. به واتایه‌كی دیكه هه‌ر كه‌س پاره‌ی نه‌بوو نابێ بخوێنێ. ئه‌مه له حاڵێك دایه كه بەپێی قانوون خوێندن له كۆماری ئیسلامی‌دا دەبوا به خۆڕایی با.