عه‌لی ئه‌سغه‌ر جیهانگیر، سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌ندیخانه‌كانی ئێران ئیدیعا دەکا کە هیچ زیندانییەکی سیاسی لە ئێران‌دا نییە.
ئەو لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەریی ته‌سنیم ئیدیعای کردوە كه كۆمه‌ڵێك به‌ندكراو كه خۆیان به سیاسی ده‌زانن و سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی ئاسایی ناڕه‌زایه‌تییان هه‌یه ئەوانە زیندانیی سیاسی نین و تەنیا زیندانیی ئەمنیەتین.
به‌قسه‌ی جیهانگیر كه‌سانێك كه به‌پێی قانوون تاوانی ئه‌منیه‌تییان كردوه به به‌ندكراوی ئه‌منیه‌تی ده‌ناسرێن و شوێنی ڕاگرتنیشیان وه‌ك به‌ندكراوانی ئاسایی ده‌بێ و ته‌نانه‌ت له مافی مرۆیی و ئیسلامی‌یش بێبه‌ش نین.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه كاربه‌ده‌ستێكی كۆماری ئیسلامی حاشا له‌بوونی به‌ندكراوی سیاسی له ئێران‌دا ده‌كا. پێشتر محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف له وتووێژێكدا لەگەك “چارلی روز”، ڕۆژنامه‌نووسی ئامریكایی به شێوازێكی دیكه یاریی به وشه‌كان كرد و گوتی، له ئێران هیچ كه‌س له سه‌ر بیر و بۆچوونی جیاوازا و ڕاده‌ربڕین نه‌گیراوه.
غوڵام‌حوسێن ئیسماعیلی، سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی زیندانه‌كان، كه به هۆی لێدان و كوتانی به‌ندكراوانی به‌ندی ٣٠٥ی ئێڤین به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌ی لێ وەرگیرایەوە، له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی‌٩١ گوتبووی ئێمه له ئێران زیندانیی سیاسیمان نییه.
چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به حاشالێكردن لە بوونی زیندانیی سیاسی له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێن، ئه‌سغه‌ر جیهانگیر كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌منیه‌تییه و چاوه‌ڕوانی له‌وه زیاترمان له ناوبراو نییه كه بڵێ زیندانی سیاسیمان له ئێران‌دا هەیە.
به‌قسه‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه هاوكات سه‌رۆكی ده‌فته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت ده‌زگای قه‌زایی ئێرانیشه هه‌ر ئێستا زیندانیانه‌كانی ئێران ٣به‌رابه‌ر زیاتر له ئاستی خۆیان تێخزاندون.
ناسر زه‌ڕئه‌فشان، پارێزه‌ر له تاران له‌باره‌ی ڕێژه‌ی زۆربوونی به‌ندكراوان له ئێران به ڕادیۆ فه‌ردای گوت، سه‌ره‌ڕای دروستكردنی به‌ندیخانه‌ی نوێ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌ندكراوان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه زیندانه‌كان چه‌ند به‌رابه‌ری خۆیان تێبخزێنن.
به‌قسه‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كان هه‌ر ئێستا نزیك به سه‌دی 70ی به‌ندكراوه‌كان پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه و نزیك به ١٠٠ هه‌زار كه‌س ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌بووه ئێستا له زیندان دان.