ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دەڵێ، توركیه لەنێوبردنی داعش به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ و عه‌مه‌لیاتی “قه‌ڵغانی فورات” درێژه پێ ده‌دا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه له په‌یامی تایبه‌تیی خۆی به بۆنه‌ی جێژنی قوربان گوتبووی، توركیه لێدان لە داعش به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ و عه‌مه‌لیاتی قەڵغانی فورات بۆ له‌ناوبردنی داعش له سووریه و هه‌موو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی دیکە له توركیەدا درێژه پێ ده‌دا.
ناوبراو گوتی، له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا توركیه له‌گه‌ڵ حیزبی كرێكارانی كوردستانیش شه‌ڕ ده‌كا.
خلووسی ئاكار، سه‌رۆكی ستادی هاوبه‌شی ئه‌رته‌شی توركیه‌ش وه‌ك سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی پێداگریی كرده‌وه كه توركیه له هاوكاریی هێزه‌كانی به‌ره به ڕێبه‌ریی ئا‌مریكا، عه‌مه‌لیاتی سپهری فورات درێژه ده‌دا.
توركیه ڕۆژی 3ی خه‌رمانان هێزه‌كانی وشكانیی ئه‌رته‌شی خۆی له ژێر پشتیوانیی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هێزی ئاسمانیی خۆی ناردە خاكی سووریه هه‌تا یه‌كه‌م وڵات بێ پاش شه‌ڕ و نائارامییه‌كانی سووریه هێزی وشكایی خۆی بۆ سووریه ناردبێ