هاونیشتمانانی خۆشەویست!
خوشک و برا موسوڵمانەکانم!
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی قوربان، پیرۆزبایی له هه‌موو ئێوە خەڵکی کوردستان، بە تایبەت خوشک و برا موسوڵمانەکان ده‌که‌م و هیوادارم جێژنی قوربان و هه‌موو بۆنە ئاینییەکانی دیکە لە کوردستان، هاندەری ڕوحی ئاشتی و تەبایی لە نێو ئێمەدا بن.
ئەمساڵیش بە داخەوە لە کاتێکدا خەڵکەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێژنی قوربان دەگرن کە لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک پێشمەرگە و ڕۆڵەی ئێوە لە پێناو ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوونە قوربانی و، گیانیان بەخت کرد. ئەوەش نیشان دەدا کە گەلی کورد لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان بۆ مافە ڕەواکانیان بەردەوامن؛ سەرکەوتن لەو خەباتەش یەکدڵی و یەکگرتوویی هەموو چین و توێژەکانی کوردستانی پێویستە.
هیوادارم نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌مووان بتوانین ئاشتی و ته‌بایی و یه‌کڕیزی له‌نێو ماڵی کورددا ده‌ستەبه‌ر بکه‌ین و، شێلگیرانە لە پێناو مافە نەتەوایەتییەکانماندا تێ‌بکۆشین.
بۆ جارێکی دیکه‌ش جێژنی قوربان له هه‌موو ئێوە خوشک و برا موسوڵمانه‌کانم له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پیرۆز بێ.
خالید عەزیزی
٢١ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی