شاره‌داری مه‌ریوان حه‌قده‌ستی سێ مانگی به‌شێک له کرێکارانی ئه‌و شاره‌ی نه‌داوه و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ناره‌زایه‌تیی ئەو کرێکارانە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤی کردستان، کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی شاری مه‌ریوان، به ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ شاره‌داریی ئه‌و شاره، داوای ڕوونکردنه‌وه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێنه‌دانی مووچه‌کانیان و وەدەرنانیان بوون. ئه‌و کرێکارانه له بانه‌مه‌ری ڕابردووش‌دا نامه‌یه‌کی هاوشێوه‌یان بۆ شووڕای شاری مه‌ریوان ناردبوو. ژماره‌ی ئه‌و کرێکارانه ١٥ که‌سه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به شێوه‌ی گرێبه‌ست له فه‌زای سه‌وزی ئه‌و شارەدا کاریان کردوه و پێشتریش پێشینه‌ی کاریان له شاره‌داریدا بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ره‌زایه‌تیی شیرکەتی به‌رپرس له کاره‌کانیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵ و منداڵن، له کار کردن دوور خراونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه سه‌ره‌ڕای پێداگریی سه‌رۆکی شووڕای شاری مه‌ریوان له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی دواکه‌وتووی کرێکاران و هێنانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر کاره‌کانیان به پێی قانوون، جگه له چه‌ند که‌سێک له‌و کرێکارانه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر نامه ئیعترازی‌یه‌که کردوه، ئه‌وانی دیکه هه‌روا بێ‌کاریان هێشتوونەتەوە.
ئه‌و کرێکارانه داوایان له شووڕا و شاره‌داری مه‌ریوان کردوه جگه له پێدانی مووچه‌ی دواکه‌وتوویان، گرێبه‌ستی تازه‌یان له‌گه‌ڵ ئیمزا بکرێ و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رکاره‌کانیان.
شایان باسه له خه‌زه‌ڵوەری ساڵی ١٣٩٣ش،دا شاره‌داری مه‌ریوان١٥٠ کرێکاری فه‌زای سه‌وزی ئه‌و شاره‌ی که مووچه‌ی دوو مانگیان وه‌رنه‌گرتبوو له‌سه‌ر کار وده‌ر نا.