کرێکارانی کارخانه‌ی سیمانی ئیلام له رۆژی دووشه‌مه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه تا ئێستا، به هۆی کێشه و گرفتی کارخانه‌ی سیمانی ئه‌و شاره، که ته‌نیا شوێنی سه‌نعه‌تیی ئەو شارەیە؛ مانیان گرتوه و ڕایانگه‌یاندوه هه‌تا کوتایی کێشه‌کانیان و وەڵامدانەوەی داواکانیان، له مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن.
کارخانه‌ی سیمانی ئیلام که ڕۆژانه ٥٣٠٠ تۆن به‌رهه‌می نێوخۆیی هه‌بوو، به‌هۆی داخرانی فازی یه‌کی، له خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مسالە‌وه، ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی دابه‌زیوه.
ئه‌وه له حالێکدایه که کێشه و گرفتی ئه‌و کارخانه‌یه، به‌رۆکی کرێکارانیشی گرتوه‌ته‌وه. وه‌ک باس‌ده‌کرێ، پاش په‌ککه‌وتنی فازی یه‌کی ئه‌و کارخانه‌یه، بە برێکی زۆر لە مووچه و حه‌قده‌ست و زیادی‌یه‌کانی کرێکاران و به‌گشتی کارمه‌ندان و و ته‌نانه‌ت خانه‌نشین کراوه‌کانیش که‌م کراوه‌ته‌وه؛ به‌و هۆیه‌وه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی پێرسۆنێلی ئه‌و کارخانه‌یه به‌رز بۆته‌وه.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له حاڵێکدا له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا به‌رپرسانی پارێزگا و شاری ئیلام باس له نه‌بوونی کێشه و گرفت و باشتر بوونی کاره‌کانی کارخانه‌ی سیمانی ئیلام ده‌که‌ن، بەشێکی زۆر له کرێکاران و کارمه‌ندانی ئه‌و کارخانه‌یه به هۆی که‌مبوونه‌وه و وه‌دواکه‌وتنی مووچه‌کانیان و، هه‌روه‌ها لاوازی به‌رێوه‌به‌ریی کارخانەکە، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وە حەوتووی رابردووەوە مانیان گرتوە.