دوای شەهیدبوونی ئازاد ئاڵی و ئەمیر نستانی، دوو پێشمەرگەی بەوەجی حیزبی دێموکڕات لاوانی کورد، لاوانی دڵسۆزی کورد بە ناردنی پەیام و چالاکیی شاخەوانی لەسەر لوتکەی چیاکانی کوردستان پەیمانی وەفایان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان رۆژی هه‌ینی ١٩ی خه‌رمانانی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ شه‌هیدانی تازەی حیزب و گەل، شه‌هیدان ئازاد ئاڵی و ئه‌میر نەستانی، لاوانی خوێنگه‌رم و نیشتیمانپه‌روه‌ری گوندی قه‌له‌ڕه‌شێ سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت له چیاکانی باژاڕ لووتکه‌ی ئه‌و چیایه‌یان به ئاڵای پیرۆزی کوردستان نه‌خشاند.
لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش گڕووپە شاخەوانەکان بەسەرەکەوتن بە سەر لوتکەی چیاکان‌دا یاد و بیرەوەریی تازەترین شەهیدانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان بەرز ڕاگرتوە.