مام عەبدوڵلا مامزادە، ناسراو بە عەبەشوان، پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان کورد مام عەوڵا مامزادە ڕۆژی هەینی، ١٩ی خەرمانان بەهۆی پیری و نەخۆشی ماڵاوایی ژیانی کردوە.
مام عەوڵا کەسێکی تا بڵێی ڕوحسووک، خۆشناو و باوەڕپێکراوی خەڵکی بۆکان و ناوچەکە بوو. لاوان هۆگرییەکی زۆریان بە مام عەوڵا هەبوو، ئەویش بە گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان، ئەوانی بۆ لای بیری کوردایەتی و نیشتمان خۆشەویستی هان دەدا.
مام عەبدوڵلا مامزادە، باپیرەی هونەرمەندی لاوی ئاسۆ مامزادەیە کە تا ئێستا کۆمەڵێک پڕۆژەی هونەریی گرینگ و نەتەوەیی بەڕێوە بردوە.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مام عەوڵا دەکا و وەک وەفایەک بۆ ئەو پێشمەرگەی سەردەمی کۆمار سڵاو بۆ ڕوحی پاکی دەنێرێ و خۆمان بە بەشدار و شەریکە خەمی بنەماڵە و کەسوکاری دەزانین.