کاک سەعید کەلانتەر، لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. خاتوو شەیدا ڕەزایی، هاوسەری شەهید “هەژار ڕەزایی”ش لە وڵاتی ئوتریش بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد لە شنۆ، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی خەرمانان کاک سەعید کەلانتەر کە لە بنەماڵەیەکی خۆشناوی شاری شنۆ بوو، کۆچی دوایی کرد.
کاک سەعید بۆ خۆیشی کەسێکی گەلدۆست و نیشتمانپەروەر بوو.
دۆینێ شەممە، ٢٠ی خەرمانانیش خاتوو شەیدا ڕەزایی، هاوژینی شەهید هەژار ڕەزایی، خەڵکی ئاوایی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە کە نەخۆشیی شێرپەنجەی گرتبوو، لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئوتریش بۆ هەمیشە بەجێی هیشتین.
خاتوو شەیدا یەکێک لەو ژنە کوردە تێکۆشەرانە بوو کە زۆربەی تەمەنی ژیانی بۆ خزمەت بە نیشتمانەکەی تەرخان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سەعید کەلانتەر و خاتوو شەیدا رەزایی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کوسوکاریان دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.