سەرۆكی ڕێكخراوی بەندیخانەكانی ئێران گوتی هەر ئێستا نزیك بە سەدی ٧٠ بەندكراوانی ئێران پێوەندییان بە مادەی هۆشبەرەوە هەیە و نزیك بە ١٠٠هەزار كەس ڕاستەوخۆ لە پێوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەردا گیراون. ئەو دەڵێ ئەو ڕێژە زۆرە بارێكی قورسیان خستۆتە سەر شانی بەندیخانەكانی ئێران.
عەلی ئەسغەر جیهانگیر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئامارە گوتی، دەوڵەت دەبێ بۆ کەمکردنەوە لە ئاماری بەندكراوانی مادەی هۆشبەر كەمپیان بۆ پێك بێنێ. بەپێی پەسندكراوی شورای باڵای ئەمنیەتی میللی لە ساڵی ٨٨ قەرار بوو سەرەتا ٥ كەمپ دروست بکرێ و ساڵی داهاتوو ژمارەی کەمپەکان بۆ ٧ كەمپ زیاد بکرێ و تاوانبارانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر بۆ ئەوی بگوازرێنەوە.
ناوبراو گوتی لەم ٧ كەمپە تا ئێستا تەنیا ٣ كەمپیان بە شێوەی ناتەواو بە ڕێکخراوی زیندانەکان دراوە و كەمپەكانی دیكە هەروا پیویستیان بە بوودجە هەیە و بۆ تەواوكردنی ئەم كۆمەڵە كەمپە بڕی ٧٠٠ میلیارد تمەن بوودجە پێویستە.