دۆناڵد ترامپ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر من ببمه سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، به‌له‌مه ئێرانییه‌كان ناتوانن له ده‌وری ناوگانهكانی ئا‌مریكا هه‌ڵسووڕێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌قه‌یان لێده‌كرێ. ئەو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ هیچ وڵاتێك ناتوانی به‌ر ده‌ست و لاقی ئەمریکا بگرێ.
دۆناڵد ترامپ، به‌ربژێری كۆماریخوازه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له نێو كۆڕی لایه‌نگرانیدا له فلۆریدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی له سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئاشكرا كرد و ئه‌م جاره‌یان هێرشی كرده سه‌ر ئێران.
ترامپ ده‌ڵێ، ئا‌مریكا ئه‌وه‌نده به‌توانایه كه هیچ وڵاتێك نه‌توانێ خێسەی لێ‌بكا و به‌ڵێنی دا كه ئه‌گه‌ر ببێته سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، به‌له‌مه ئێرانییه‌كان چیدی ناتوانن له ده‌وری ناوگانهكانی ئا‌مریكا هه‌ڵسووڕێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دەسبەجێ ته‌قه‌یان لێده‌كرێ.
ترامپ كه خولیای سه‌ركۆماری و ڕێبه‌ریی جیهانه‌ی لەسەر دایە، گوتی، كاتێك به‌له‌مه چووكه‌كانی ئێران له ده‌ورووبه‌ری ناوگانهكانی ئێمه هه‌ڵده‌سووڕێن، بهڵایەکیان به‌سه‌ر دێنین كه قه‌تیان له بیر نهچێتەوە.
شایانی باسە له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ٤ جار گرژی له نێوان به‌له‌مه تیژڕەوەکانی سپای پاسداران و ناوگانهكانی ئا‌مریكا دروست بووە. جارێكیان به‌له‌مه‌كانی سپا هه‌تا ٩٠ میتریی ناوگانهكانی ئا‌مریكا هاتبوون و ئامریكاش ئه‌مه‌ی به مه‌ترسیدار و ناحیرفهیی ناوبرد و سه‌باره‌ت به كرده‌وانه‌ی سپای پاسداران نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.