عەدنان حەسەن‌پوور، نووسه‌ر و رۆژنامەنووسی کورد دوای ١٠ ساڵ مانەوە له زیندان ئازاد کرا.
ئه‌م رۆژنامه‌نووسه ساڵی ١٣٨٥ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و له هاوینی ساڵی ١٣٨٦ به تۆمه‌تی “محاربه” سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا، به‌ڵام بە هۆی ئێعتراز و هەوڵی قانوونیی ساڵح نیکبه‌خت، پارێزه‌ری ناوبراو ئه‌م حوکمه له دیوانی بەرزی وڵات به ٣١ ساڵ زیندان داشکاو و دواجار بۆ ١٥سال زیندان کەم کرایەوە.
عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور، ئه‌ندامی دەستەی نووسه‌رانی حه‌وتوو‌نامه‌ی “ئاسۆ” بوو که به دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو ده‌کرایه‌وه. ئه‌م بڵاوکراوه‌یه ساڵی ٨٤ به تۆمه‌تی هه‌وڵدان به “دژی ئه‌منیه‌تی میللی” و “شێواندنی بێروڕای گشتی” داخرا.
شایانی باسه عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور دوو ساڵ به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بیی شاری مه‌ریوان و هه‌روه‌ها سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری “ره‌وت” بوو.
ئه‌م رۆژنامه‌نووسه دوای ده‌ستبه‌سه‌رکرانی خه‌ڵاتی تایبه‌تیی “هه‌واڵنێرانی بێ سنوور” ی پێبه‌خشرا. هه‌روه‌ها ساڵی ١٣٩٣ ناوی چووە ڕێزی لیسته‌ی ١٠٠ که‌سی که به “قاره‌مانی هه‌واڵنێری”ناسران و ئه‌م لیسته بۆ یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن “هەو‌اڵنێرانی بێ سنوور”ه‌وه بڵاو کرایه‌وه.