دوابه‌داوی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیمۆکرات له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت شه‌هیدان؛ “ئازادی ئاڵی” و”ئه‌میر نستانی”؛ شه‌پۆلێکی به‌رینی هاوخەمی بەو بۆنەیە وەڕێکەوت و حیزبە سیاسییەکان، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و چالاکانی نیۆخۆی رۆژهه‌ڵات و دۆستان و خه‌مخۆرانی حیزبه‌که‌مان لە نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان بەردەوام لە ڕێگەی په‌یام، نامە و پێوەندیی تەلەفونییەوە هاوخه‌مییان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان کردوە.
جێگه‌ی خۆیه‌تی سپاس و پێزانینی خۆمان پێشکێشی هه‌موو ئه‌وئازیزانه بکه‌ین که ئه‌م رووداوه ناخۆشه‌یان به هی خۆیان زانی و له ڕێگه‌ی جۆربه‌جۆره هاوخه‌می خۆیانیان ده‌ربڕی. چ ئەو ئازیزانەی بەشداری ڕێوره‌سمی سه‌ره‌خۆشیی ئەو شەهیدانە له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب بوون، چ ئەو بەرێزانەی له رێگه‌ی دووره‌وه له گه‌ڵ ئێمه هاوخه‌می خۆیانیان نواند.
هیوادارین به هه‌موومانه‌وه درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی شه‌هیدانی کوردستان بین.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
کۆمسیۆنی سیاسی _ نیزامی
٢٠/٦/١٣٩٥ ( ١٠/٩/٢٠١٦)