ڕۆسته‌م ئه‌ركیا، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی ماكۆ هه‌ر ئێستا پێی له ده‌یه‌مین ساڵی به‌ندكراوی خۆی ناو هێشتا مه‌ره‌خه‌سیان پێنه‌داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆسته‌م ئه‌ركیا، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه سزای ٢٠ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و بۆ زیندانی یه‌زد دوور خراوه‌ته‌وه، تائێستاش لە مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌شه.
ناوبراو ڕۆژی ١١ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٨٥ له شاری تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌ر و بۆ گرتنگه‌ی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ورمێ گواسترایه‌وه. ڕۆستەم ئەرکیا ماوه‌ی ٣ مانگ بۆ داننانی زۆرەملێ خرایە ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه و ناچار بە داننان بە کۆمەڵێک تاوان کرا کە نه‌یكردوون.
ڕۆسته‌م ئه‌ركیا ڕۆژی ٥ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٨٧ له لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی قازی نه‌ورۆزی به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌م حوكمه له ڕۆژی ٧ ڕێبه‌ندانی ساڵی ٨٨ له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش بۆ ١٠ ساڵ و دوورخراوه‌یی بۆ زیندانی یه‌زد كه‌م كرایه‌وه و ڕۆسته‌م ئه‌ركیا مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٨٩ بۆ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد دوور خرایه‌وه.
نوێنه‌ری دادستانی ورمێ، پاش ڕاگەیاندنی حوكمی ١٠ بۆ ناوبراو ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و داوای حوكمی قورستری بۆ ئه‌ركیا کرد. له ئاكامدا ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٨٨ حوكمی ١٠ ساڵ زیندان و دوورخراوه‌یی ناوبرا بۆ ٢٠ ساڵ و دوورخرانه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد درێژ کرایەوە.
شایانی باسە ڕۆسته‌م ئه‌ركیا له هیچ کام قۆناخه‌كانی گرتن و دادگایی‌کردنیدا و مافی گرتنی پارێزه‌ری پێنەدرا.