ئه‌نجومه‌نی جیهانیی پزیشكی له نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران بێبه‌شكرانی به‌ندكراوانی سیاسی له ده‌رمان چارەسەر و، هه‌روه‌ها ئازار و ئه‌شكه‌نجه و دانپێدانانی زۆره‌ملیی ئەوانی مه‌حكوم كرد.
ئه‌نجومه‌نی جیهانیی پزیكشی پێداگریی کردۆتەوە كه بێبه‌شكران له پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی نیشانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری خراپه كه ده‌توانێ هێندێك له ئه‌شكه‌نجه و ڕه‌فتاره بێبه‌زه‌ییه‌كان، نامرۆڤانه یان سووكایه‌تی پێكردن بێ كه به ڕوونی پێشێلكردنی قانوونه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤه كه له لایه‌ن ئه‌م ڕێكخراوهیەوه قه‌ده‌غه كراوه.
مایكێل مارموت، سه‌رۆكی ئه‌نجه‌مه‌نی جیهانیی پزیشكی له‌مباره‌یه‌وه نوسیویەتی، له‌م ڕاپۆرته زۆر نیگه‌رانم كه كۆماری ئیسلامی كۆنڤانسیونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ، فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی ئیمزا كردوه و هه‌ر بۆیه ده‌بێ پێبه‌ند به هه‌موو مادده‌كانی بێ و به تایبه‌ت ماده‌ی ٢١ كه باس له‌وه ده‌كا هه‌ر مرۆڤێك ده‌بێ له باڵاترین ئاستی ستانداری ته‌ندروستیی ڕووحی و ڕه‌وانیی ته‌واودا دابێ.
ناوبراو له‌م نامه‌یه‌دا پێداگریی له سەر ئەوه ده‌كاته‌وه كه پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی له “مافه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ”ه و به پێی قانوونی نێوده‌وڵه‌تی نابێ له زیندانه‌كانیش له‌به‌ر چاو نه‌گیرێ یان پشتگوێ بخرێ.
قانوونی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌رمانی به‌ندكراوان ده‌ڵێ، به‌ندكراوانی سیاسی به‌بێ جیاوازی وه‌ك خه‌ڵكی ده‌ره‌وه یانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێ وه‌ك یه‌ك له بواری پزیشكیدا پێیان ڕابگه‌ی و له كاتی ته‌نگانه و ئۆڕژانسدا خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان ده‌بێ به‌خۆڕایی بێ و نابێ هیچ فەرق و جیاوازییەک لە نیوان ئەوان و خەڵکی ئاسایی‌دا دابندرێ.
مایكێل مارموت داوا له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كا كه پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی وه‌ك شێوازێك له ئازار و ئه‌شكه‌نجه به‌كار نه‌هێنێ و ده‌بێ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ش بده‌ن كه مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی و به‌ندیخانه‌كان له‌بواری پێڕاگه‌یشتنی پزیشكییه‌وه كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ن و، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك دژی ئه‌م مەئموورانە هه‌بێ، به‌پێی قانوونه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ دادگایی بكرێن.