شاندێکی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان سەردانی گرووپی ئاڵتون سیتی کرد.
رۆژی دووشه‌ممه، ١٧ی خاکه‌لێوه هه‌یئه‌تێکی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی سۆهه‌یلا قادری، سکرتێری ئەو ڕێکخراوەیە سه‌ردانی گرووپی ئاڵتوون سیتیان له هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێک به سه‌رپه‌رستیی ئیدریس محه‌ممه‌د عه‌زیز، سه‌رپه‌ره‌ستیی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاڵتوونو هەیئهتێکی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و کۆمپانیایه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
لەو سەردانەدا وێڕای باس لەسەر کار‌و پڕۆژەکانی دوو لایەن باس لە پێوستیی پێوەندییەکانی دوو لایەنو کاری هاوبەش کراو دوای باس و راوێژێکی زۆر و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی هه‌موو شوێنه‌کانی پرۆژه‌ی ئاڵتوون، کۆمه‌ڵێک داوا‌و پێشنیار له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی یه‌کیه‌تیی ژنانه‌وه به‌م گرووپه درا.
ئەو کۆبوونەوەوەیە بە داڕشتنی هێندێک رێکاری پێویست بۆ هاوکارییه‌کانی نێوانیان له داهاتوودا کۆتایی پێهات.