دوایین گرووپی موجاهیدینی خه‌ڵق كه له كه‌مپی لیبرتی لە عێراق جێگیربوون، بۆ وڵاتی ئاڵبانی گواسترانه‌وه و پاش ٣٠ ساڵ ناچاریان كردن كه عێراق به‌جێ بێڵن.
زیاتر له ٢٨٠ كه‌س له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق ڕۆژی هه‌ینی له كه‌مپی لیبرتی نزیك به فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا بۆ وڵاتی ئاڵبانی نێردران.
به‌پێی ڕێككه‌وتنێك به نێوبژیوانیی ئا‌مریكا و ئاژانسی په‌ناخوازانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیك به ٢ هه‌زار كه‌س له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له سه‌ره‌تای ساڵی‌٢٠١٦ دا به سه‌ر زیاتر له ١٠ وڵاتی ئورووپایی‌دا دابه‌شكران.
ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق هه‌تا چه‌ند ساڵ له‌وه پێش له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی ئورووپا و ئا‌مریكا وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی له لیستی ڕه‌ش دابوون، به‌ڵام یه‌كیه‌تیی ئورووپا و پاشان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكاش ئه‌م گرووپه‌یان له لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییەکاندا ده‌رهاویشت.
شایانی باسە هێرشی پاییزی ساڵی ڕابردوو بۆ سه‌ر موجاهیدین کە كوژرانی ٢٣ كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یەی لێکەوتەوە و له لایه‌ن شیعه‌كانی عێراق به پشتیوانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران کرابووم ئه‌وانی ناچار كرد ئه‌م وڵاته به‌جێ بێڵن.