په‌رویز ئه‌فشار، وته‌بێژی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر مانگی ڕێبه‌ندان له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی، ١٣٠ هه‌زار قوتابی له ئاستی ئێران‌دا یه‌ك جار تا چه‌ند جار ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كار هێناوه. ئه‌مه ده‌سپێكی شه‌ڕێكی ئاماریی نێوان ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و وه‌زاره‌تی فێركردن و په‌روه‌ره‌ده‌دا بوو كه له ئاكامدا قه‌راره له‌مه‌و به‌دوای ئاماری قوتابیان و خوێندكارانی موعتاد بڵاونه‌كرێته‌وه.
یه‌كه‌م جار كه ئاماری قوتابیان تووشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر بڵاوكرایه‌وه، ساڵی ٨٧ بوو كه محه‌ممه‌دڕه‌زا جیهانی، جێگری ئه‌و كاتی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر گوتی ٣٠ هه‌زار قوتابیی موعتادمان له ئاستی ئێران‌دا هەیە.
له‌و كاته بەو لاوە هیچ ئامارێكی قوتابیانی تووشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر بڵاونه‌كرایەوە هەتا ساڵی‌٩٢، کە ته‌ها تاهیری، جێگری ئه‌وكاتی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر گوتی، نیو له سه‌دی قوتانیانی ئێران موعتاد بوون. بەپێی ئاماری قوتابیانی ساڵی ٩٢ ئەو نیو لەسەدە نزیك به ٧٥ هه‌زار كه‌س قوتابی دەکا.
دوای چه‌ند مانگ یانی كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٤، عه‌لیڕه‌زا جزینی، جێگری ئه‌م كاتی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر گوتی، سه‌دی یه‌كی قوتابیانی سه‌راسه‌ری ئێران تووشی ماده‌ی هۆشبه‌ر هاتوون.
به‌پێی ئه‌مەش کە 13 میلیون قوتابی له قوتابخانه‌كاندا خه‌ریكی خوێندن بوون، دەبێ ١٣٠ هه‌زار كه‌س لەوان ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كار هێنابێ
په‌ره‌سه‌ندنی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له قوتابخانه‌كان له حاڵێكدایه كه ته‌نیا به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی فێركردن و په‌روه‌رده بۆ قوتابیانی موعتاد، ده‌ركردنیان له قوتابخانه‌كانە.